شەڕی گەلانی ئێران لە 28.12.2025ەوە دەستی پێکردووە:
زۆرێک باسی ئەوە دەکەن کە گوایە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پاش ڕووخانی دەسەڵاتی ڕژێمی ئێستای ئێران، ئەوا دەردی عێراق و سووریای دەگاتێ.
بۆچی هۆکارەکان ڕژێمی تارانە؟ رژێم دەیەویست هیلالی شیعی دابمەزرێنێت و هەموو ئەو ناوچانەی کەوتبووە دەستی کردبوویە، میلیشیا و مەزهەبی شیعەی ١٢ئیمامی و ئیشی قاچاخچیەتی و موخەدەرات و ئافرەتی لەشفرۆش و ....هتد، ئێستا ئاسەواری ئەم ئیشانەی هێشتا ماوە.
بەڵام کە ئیسرائیل دەستی کردە هێرشکردن هەموو پیلانەکانی ئێرانی پووچەڵکردەوە و هەندێک لە هەژموونی ئێرانی کەم کردەوە، بۆیە تاکوو ڕژێمی ئێران لەناو نەچێت، ناوچەکە ناتوانێت پشوو بدات، تەنانەت کوشتاری غەزەش هۆکارەکەی ڕژیمی ئێران بوو.
بەرزبوونەوەی دۆلار لە عێراق، پشێوی و ئاژاوە و دواکەوتنی عێراق و ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا و ناکۆکی نێوان دەوڵەتی ئێستای سووریا و عێراق و ناکۆکی نێوان لۆبنان و شیعەکانی ئەو وڵاتە، ناکۆکی نێوان غەزە و ئیسرائیل و نانکۆکی نێوان پەکەکە و تورکیا و .....هتد دەزانن هۆکارەکەی کێیە؟ هەمووی ڕژێمی تارانە.
هەندێک کەسیش پرسیاری ئەوە دەکەن کە گوایە خەڵکی ئێران و کوردی ڕۆژهەڵات با لە خۆیانی نەشێوێنن و دەردی عێراق و سووریا و ئەفغانستانیان نەگاتێ، خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێستا لەو پەڕی برسیەتی و بێکاری و نەداری و ئاوارەیی و کوشت و کوشتار و سێدارە و.....هتدن، چی دیکە ماوە خەڵکی ئێران لەدەستی بدات؟
ڕژێمی تاران هەر خەریکی ناردنی پارەی خەڵکی ئێرانە بۆ میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنان و عێراق و یەمەن و لیبیا و گرووپی زەینەبیوون و فاتمیوونی ئەفغانستان و وڵاتانی باشووری ئەمریکا وەک ڤەنزوێلا و کووبا.....هتد.
بۆیە بە ڕووخانی ئەم ڕژێمە تەواو وڵاتانی دراوسێی ئێران هەموو دەکەونە خۆشی و شادییەوە.
تێبینی: تەنانەت کە هەڵەبجە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کیمیاباران کران لە لایەن سەدامی گۆڕبەگۆڕەوە، هاتنی سوپای پاسداران بوو بۆ سەر سنوورەکان و شاری هەڵەبجە، ئەو فیلم و دیکۆمێنتاریانەش کە گیراوە، هەموو هی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران بوو.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕ بکە:

Comments
Post a Comment