مێژووەکەی بۆ نزیکەی ٢٥٠٠ بۆ ٢٦٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئێسکوپروسکی 'پاشایەک و ١٠ پاسەوانی' لەنێو چاڵێکی گوندێکی سنووری سیدەکان دۆزرانەوە، گاسنی جووتیارێک چاڵەکەی دەرخستووە و مێژووەکەی بۆ 'چاخی ئاسنین' دەگەڕێتەوە.
دوای ئەوەی جووتیارێک سەرقاڵی کێڵانی زەویەکەی بووە، چاڵێکی دۆزیوەتەوە لە ناوچەی برادۆست، وەک خۆی دەڵێ لەوەتەی بەبیرم بێت و باب و بایپرانیشمان کە لێرە ژیاون و هیچ حکوومەتێکیش لێرە بکنە و دام و دەزگایەکیشی نەبووە، بۆیە کەوتینە گومانەوە، کە ئەم چاڵە چاڵێکی ئاسایی نییە، دوای سەردانی شوێنەواری سۆران دەرکەوت گۆڕێکی بە کۆمەڵە و وا پێدەچێت گرووپێکی سەربازی بن بە هۆکارێک پێکەوە کوژرابن یان بە نەخۆشی مردبن، یانیش پاشایەک بێت لە خۆشەویستی خۆی و سەربازەکانیدا لەگەڵ یەک نێژرابن، هەرچەندە زانیاریەکان سەرەتایین و پێویستی بە پشکنین هەیە بۆ یەکلابونەوەی مێژووی گۆرەکە و هۆکاری مردنی کەسایەتیەکان، لەناو گۆڕەکەدا ئەسپیش نێژراوە لەگەل مردووەکان، دیار نیە ئایا خەڵکی ناوچەکەن یان بەشێک بوون لە سوپایەکی بێگانە بەتایبەت سەردەمەکەیان نزیکە لە گەرانەوەی سوپا یۆنانییەکەی زەینەفۆن لە کوردستانەوە بەرەو یۆنان.
رەنگە پشکنینی ئێسک و پرووسکەکان زیاتر هاوکار بێت بۆ دیاریکردنی سەردەمەکەی و هۆکاری مردنی ئەوانەی لەناو گۆڕەکەدا نێژراون.






No comments:
Post a Comment