Skip to main content

وەرزی زستان لەخەودا چ واتایەکی هەیە؟

وەرزی زستان لەخەودا چ واتایەکی هەیە؟
خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زستان-وەرزی زستان:
ئیبن سیرین دەڵێت: بینینی وەرزی زستان لەخەودا نیشانەی پاشایە.
ئەگەر لە خەویدا دیتی وا زستانە و خەڵک تووشی ناخۆشی و زیان بوون، واتە خەڵکی ئەو ناوچەیە لە لایەن فەرمانڕەواوە تووشی زەرەر و زیان دەبن.
ئەگەر بینی هەوا زۆر ساردە و کەس بەهۆی سەرماوە زیانی پێ نەدەگەیشت، واتە خەڵکی ئەو دەڤەرە لە لایەن فەرمانڕەواوە خێر و قازانجیان پێدەگات و بینینی زستان لە کاتی وەرزی خۆیدا باشترە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: بینینی زستان لەخەویدا، لە کاتی وەرزی خۆیدا، ئەگەر سەرمای سەختی نەبوو، نیشانەی بەدیهاتنی مراز و زیادبوونی ڕێز و حورمەتیەتی و خەڵکی ئەو دەڤەرە لە لایەن پاشاوە خێر و قازانجیان دەست دەکەوێت، نیشانەی زۆری دادپەروەری و ویژدانە.

Comments