Skip to main content

دیتنی بەردی زمڕود چییە لەخەودا؟

دیتنی بەردی زمڕود چییە لەخەودا؟
دیتنی زمڕود کە بەردێکی بەنرخە لەخەودا ئەم واتایانەی هەیە:
خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زمڕود-بەردێکی بەنرخە:
ئیبن سیرین دەڵێ: زمڕود لەخەودا نیشانەی منداڵ و برایە یان پارەی حەلاڵ و شایستەیە.
ئەگەر دیتی زمڕودی هەیە و دای بە کەسێک واتە منداڵەکە یان براکەی لە دونیا دەردەچێت، یانیش دیار نامێنێت، یانیش پارە و سامانەکەی لەدەست دەچێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی زمڕود لەخەودا نیشانەی بیر و باوەڕی باشە و هەر زیادی و کەمییەک لە زمڕودەکەدا ببینێ نیشانەی زیادی و کەمییە لە ئیمان و بیر و باوەڕکەیدا.
جابری مەغریبی دەڵێ: زمڕود لەخەودا کەنیزەکە و باشی و خراپی زمڕود بۆ کەنیزەکەکە دەگەڕێتەوە.
هەندێک دەڵێن، بینینی زمڕود لەخەودا نیشانەی قسەی باشە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی زمڕود لەخەودا پێنج واتای هەیە:
یەکەم: منداڵ. دووەم: برا. سێیەم: پارەی حەلاڵ. چوارەم: کەنیزەکی ڕووخۆش. پێنجەم: قسەی چاک.
هەر چەندە زمڕودی بە باشتر و چاکتر بینی، ئەوا ئەو نیشانانەی کە باسمان کرد باشتر و چاکتر دەبن.

Comments