سرینچک-سەنجوو چەندین تایبەتمەندی هەیە، لەوانە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش (بەتایبەت دژی سەرمابوونە)، یارمەتیدانی تەندروستی هەرس و دابەزاندنی کێش دەدات، باشترکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، بەهێزکردنی ئێسکەکان (بەتایبەت دژی پووکانەوەی ئێسک)ە.
هەروەها ئەم میوەیە کاریگەری دژە هەوکردن و دژە بەکتریا هەیە و یارمەتی چاکبوونەوەی برینی گەدە و کەمکردنەوەی سکچوون دەدات.
بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و بەهۆی پێکهاتەکانی دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسەوە، یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات و لەش زیاتر بەرگری لە نەخۆشیەکان دەکات.
دابەزاندنی کێش و تەندرووستی کۆئەندامی هەرس: بەهۆی زۆری ڕیشاڵەکانیەوە، هەست بە تێربوون دروست دەکات و یارمەتی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن دەدات و بەمەش کێشی لەش دادەبەزێت.
هەروەها یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەرسکردن و ڕێگریکردن لە قەبزی و نەهێشتنی ئاوسانی سک.
تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان: یارمەتی باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن دەدات لە دڵدا و توانای دڵ زیاد دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشاری دەروونی.
هەروەها مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە بە کەمکردنەوەی خوێن مەین.
بەھێزکردنی ئێسک: بەھۆی ڕێژەی کالیسیۆمی، سوودی ھەیە بۆ تەندروستی و بەھێزی ئێسک و یارمەتی ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی پووکانەوەی ئێسک دەدات.
باشترکردنی تەندروستی پێست: یارمەتی نەرمکردنی پێست و کەمکردنەوەی وشکبوونەوە و هەوکردن دەدات.
دژە سکچوون و ڕشانەوە: پاودەر-تۆزیی سرینچک یارمەتی بەهێزکردنی گەدە دەدات و ڕێگری لە سکچوون و ڕشانەوە دەکات بە ڕێگریکردن لە میکانیزمی زەرداو.
دژە هەوکردن و دژە بەکتریا: کاریگەری دژە هەوکردن و دژە بەکتریای هەیە کە یارمەتی باشترکردنی نەخۆشییەکانی هەوکردن و تووشبوون دەدات.
یارمەتی چاکبوونەوەی برینی گەدە: ئەو مادانەی تێیدایە یارمەتی چارەسەرکردنی برینی گەدە دەدەن.
ئامۆژگاری بەکارهێنان:
بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان: ئەو کەسانەی تووشی پووکانەوەی ئێسک بوون، چەند دانەیەک سرینچک بێنن و لەگەڵ کەوچکێک چێشت زەنجەفیلی هاڕدراو و هەندێک شیردا تێکەڵ بکەن و ڕۆژانە یەک بۆ دووجار بیخۆن.
زۆر خواردنی زەنجەفیل لەوانەیە زیانبەخش بێت بۆ ئەو کەسانەی کە هەرس نەکردن یان کێشەی قەبزییان هەیە، چونکە دەبێتە هۆی قەبزی.

Comments
Post a Comment