Skip to main content

بینین و خواردنی زلوبیا لە خەودا چ واتایەکی هەیە؟

بینین و خواردنی زلوبیا لە خەودا چ واتایەکی هەیە؟
دیتنی لەخەودا نیشانەی هەوڵ و کۆششی بێ ئەندازە و پەیداکردنی سەروەت و سامان و پاکییەتی و خۆشخاڵییە.
ئەگەر بینیی زلوبیای هەیە یان کەسێک پێدا و ئەویش خواردی، واتە بەقەدەر ئەو زلوبیایە ماڵ و سامان و ڕزق و ڕۆزی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی کەمێک زلوبیای خستە دەمیەوە، واتە قسەی خۆش و جوان لە کەسێکەوە دەبیستێت.
جابری مەغربیی دەڵێت: ئەگەر بینی زلوبیای بەبێ زعفەران دەخوارد، واتە ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر زلوبیای بە زەعفەرانەوە دەخوارد واتە نەخۆش دەکەوێت.

Comments