Skip to main content

ئاری عومەر محەممەد کە خاوەنی سێ کچە بۆ دەنێردریتەوە باشووری کوردستان؟

ئاری عومەر محەممەد کە خاوەنی سێ کچە بۆ دەنێردریتەوە باشووری کوردستان؟
" ئاری عومەر محەممەد" پاش ٢٢ ساڵ ژیان لە وڵاتی نەرویج بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە لایەن ئەو وڵاتەوە دراوە.
ئاری پەنابەرێکی کوردی باشوورە و لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە وڵاتی نەرویج دەژی، مافی پەنابەری هەمیشەیی هەیە.
دەزگای کۆچی نەرویجی " UDI" دەڵێ:
بەهۆی زانیاری ساختەوە کە داویەتی لە ساڵ و شوێنی لەدایک بوونی خۆی، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە لایەن وڵاتی نەرویجەوە دراوە.
ئاری خاوەنی ڕیستۆرانێکی پیتزەریە و خێزاندارە و سێ کچیان هەیە لەگەڵ " سازان"ی هاوژینی.
گەڕاندنەوەی "ئاری" دەبێتە هۆی دابڕانی نێوان خۆی و خێزانەکەی.
ڕۆژنامەی تۆنسبێرگ
نەرویج🇳🇴





Comments