خڕنووک چییە و سوودەکانی چین بۆ لەشی مرۆڤ؟

خڕنووک چییە و سوودەکانی چین بۆ لەشی مرۆڤ؟
بەری خڕنووک کە پێی دەڵێن مەحچەچە لە بواری دەرمانسازیدا بە یەکێک لە موعجیزە هەرە گەورەکانی ڕووەکی هەژمار دەکرێت کە تا ئێستا لەو بوارەدا هیچ ڕووەکێک هاوشێوەی نەبووە، بۆیە پسپۆڕانی ئەو بوارە زۆر پێی سەرسامن.
گرنگی پزیشکی:
۱-بەری خڕنووک وەکوو چارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت بۆ نەخۆشیەکانی گەدە، وەک هەوکردن و برینی گەدە.
۲-خاوێنکردنەوەی دەمارەکانی خوێن و رێکخستنی جووڵە.
۳-نەهێشتنی مادە ژەهراوییەکان لەناو دەمارەکانی خوێن.
۴-باشکردنی رێژەی شیری دایک.
۵-نەهێشتنی ئازارەکانی میزکردن و هەروەها چارەسەری میزگیران.
٦- دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێن.
۷-دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و هەرسێ جۆرە چەورییەکانی خوێن.
۸-بەهێزکردنی بەرگری لەش.
۹- دەردانی کرمی لەش.
۱۰- دژە ترشەڵۆکی گەدەیە.
۱۱- دابەزاندنی رێژەی فشاری بەرزی خوێن.
۱۲- یەکێک لە موعجیزەکانی ئەم ڕووەکە بریتییە لە پاراستنی لەش لە جۆرەکانی شێرپەنجە.
۱۳- پتەوکردنی ئێسک و چارەسەری نەخۆشی ئێسکە نەرمە.
۱٤ - چالاکی سوڕی خوێن زیاد دەکات.
۱٥ -چارەسەرە بۆ ئیسهاڵی (لەگەڵ ماست تیکەڵ دەکرێ).
۱٦ - کۆتایی بە دوسنتاریا دێنێت (دوسنتاریا واتە هەوکردنی دەمارەکانی خوێن بەتایبەت کاتێک مرۆڤ تووشی نەخۆشی قۆڵۆن دەبێت پیساییەکی توند دەبێت کە تەنیا خوێن دادەنێت).
۱۷- ئاوی زیادەی لەش دەردەدات.
۱٨ - خوێنبەربوون رادەگرێت "خوێن بەربوونی گەدە و ڕیخۆڵە".
۱۹ -چارەسەری نەخۆشیی قۆڵۆن دەکات.
۲۰ - چارەسەری ئازاری ددان و پدوو دەکات.
۲۱ - چارەسەری نەخۆشی رەبۆ دەکات و هەروەها کۆتایی بە هەستیاری-حەساسییەی گەروو دێنێت.
۲۲ - چارەسەری جیوب لووت دەکات (بەشێوەی هەڵم کردن).
۲۳ -دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەتەکانی دەنگ ,دەنگە ژێ.
چۆنییەتی بەکارهینانی خڕنووک:
- بەکاڵی دەخورێت بەڵام توێکڵێکی لاستیکی هەیه و ئاسان لادەدرێ و بەهۆی یاریدەدەرێک دەخورێ وەک ئاو یان هەر شتێکی تر ئاسان بێت بەلاتانەوە.
- بە وشککراوەیی ئاسانتره خواردنی، تامێکی زۆر خۆش دەدات.
- هەر ژەمێک حەوت دانەی بخورێت پێش نان.
- دەتوانن لەئاودا بیکوڵێنن و ئاوەکەی بپاڵێون و بیخۆن، هەر ژەمێک کوپێکی لێ دەخورێتەوە پێش نان.
-یانیش دەتوانن بە جیهاز بیهاڕن و بە هاڕدراوی بیخۆن، ئەوجا لە ئاودا یان بە سەر خوردانیا دەکەی، بە هەموو شێوازێک دەخورێ.

سەرچاوە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گوگڵ

No comments:

Post a Comment