توودڕک-تووتڕک-تووڕک، جۆرە دارچکەیەکی دڕکاوییە کە میوەیەک بە ھەمان ناو دەگرێت.
میوەکەی بۆ خواردن و خۆشاو و مرەبا بەکەڵک دێت.
ھەروەھا پەلەوەران و ئاژەڵانیش لێی دەخۆن.
تووتڕک بە شێوازی خۆرستە-خۆڕسک دەڕوێت و لە شاتوو یان تووفەرەنگی دەچێ و بە رەنگی زەرد یان سووری مەیلەو ڕەش دەست دەکەوێ.
گوڵەکانی رەنگیان سپی، پەمەیی و بەکۆمەڵن و دووھەمین مانگی ھاوین تاکوو دوو مانگ دواتر بەرەکەی پێ دەگا.
٭یارمەتی پاراستنی ئاستی پەستانی خوێن دەدات لە ڕێژەی ئاساییدا.
٭بە هۆی بوونی ماددە ڕیشاڵییەکان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە و ئاستی کۆڵیسترۆڵی خوێن ڕێکدەخات.
٭بوونی ڤیتامین (سی) لە تووتڕکدا یارمەتی دابینکردنی کۆلاجینی پێویست دەدات بۆ پێست.
No comments:
Post a Comment