خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕێواس:
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی ڕێواس لە خەودا نیشانەی خەم و مەینەتییە.
ئەگەر بینی ڕێواسی پێبوو دەیخوارد، ئەوا بەقەدەر ئەوەی خواردوویەتی خەم و مەینەتی تووش دەبێت.
ئەگەر دیتی ڕێواسی دەفرۆشت یان دای بە کەسێک، واتە لە خەم و مەینەتی ڕزگاری دەبێت.
جابیری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی ڕێواسی دەخوارد و تامی شیرین بوو، واتە لە لایەن هاوڕێیەکی یان لە لایەن خزمێکیەوە قازانجی پێدەگات و ئەگەریش تامی ڕێواسەکە ترشبوو لە خەوەکەیدا، واتە لە کارەکانی پەشیمانە.
No comments:
Post a Comment