پیاوێک هێلکە هەڵۆیەکی دۆزیەوە.
ئەوجا خستیە بن مریشکە بەکوڕکەکەی خۆی.
هەڵۆیەکە هەمان ئەو ئیشانەی دەکرد کە جوچکە مریشکەکان ئەنجامیان دەدا.
ئەو وا بیری دەکردەوە کە مریشکێکی ماڵییە.
زەویەکەی دەکۆڵا تا کرم و مێرووەکان بدۆزێتەوە.
ئەو قیلە قیل و گارەگاری دەکرد.
ساڵانێک تێپەڕی.
ڕۆژێک پەلەوەرێکی بەهەیبەتی دیت کە لە ئاسماندا دەفڕێت.
بەشکۆ و جوانییەوە لە نێوان بایە بەهێزەکان دەسووڕایەوە.
بێ ئەوەی باڵە زێڕین و بەهێزەکانی زۆر بجووڵێنێت.
هەڵۆی پیر بەسەرسووڕمانەوە لەوی دەڕوانی.
پرسیاری کرد، کە ئەو کێیە؟
دراوسێیەکەی پێگوت، کە ئەو هەڵۆیە
پاشای پەلەوەران.
ئەو سەر بە ئاسمانە.
ئێمەش سەر بە زەوین
ئێمەش مریشکین.
کە وابوو هەڵۆ لە ژێر ناوی مریشک ژیا تاکوو مرد.
چۆن ئەو وا بیری دەکردەوە مریشکە.
پەیامی ئەم چیرۆکە چییە؟
چۆن کاتێک لە ناو مریشکان ژیان بەیتەسەر، ناتوانی وەک هەڵۆ بفڕیت.
بیرکردنەەوە و کردارەکانت بە تەواوەتی لە ژێر کاریگەری کەسانێکدا دەبێت، کە پەیوەندیت لەگەڵیاندا هەیە.
بۆ فڕین
دەبێ دەورووبەرەکانت بەوردی هەڵبژێری.
No comments:
Post a Comment