چەند بیروڕایەک دەربارەی وشەی کورد هەن، کە هەندێ گومان دەبەن کە ئەم ناوە ئاماژەدان بێت لە ئەدگار و ڕەوشتی کۆمەڵەمرۆیەک. ئەم دیتنە دیتنی دراوسێیەکانی کوردە بۆ کورد، کە لە سەرچاوەکانیان ئاماژەیان پێکردوون.
ئەم واتایەی کورد بە (گورد) و (ئازا) لەبەرهەمە ئەدەبییەکانی هەڵبەستوانانی کورددا هاتووە، (مەلا ئەحمەدی گەورەی ڕۆژبەیانی) دەڵێ:
"لاوە بزانن کورد، لە کورت نییە،
بەڵکوو لە کورده شایەتییە ئەمە.
دڵسۆزن ئازان، گورج جوامێر،
خۆش خوو خۆش ڕەوشت، نەبەرد، دلێر."
وشەی ((گوتییەکان)) بە واتای ((شەڕکەر)) هاتووە. دوای ئاشوورییەکان وشەکەیان بە (جاردۆ یان کاردۆ) وەرگرتووە، کە بە واتای پیاوی ئازا و خاوەن جەستەیەکی تەندروست و بەهێز دێ.
لەوانەیە (گورد) یان (کورد) لە بنەچەی گشتی وشەی (گەردۆ) یان (قەردۆ)ی بابلی وەرگیرابێ، کە هەمان واتای ئازاییەتی و بە جەرگ یان شەڕکەر و کۆلنەدەر دەگەینێ.
دیارە ئازاییەتی و نەبەردی لە جەنگدا لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیی کوردن، وشەکە لە فارسییەوە چووەتە ناو زمانی عەرەبییەوە. لەوانیشەوە گواستراوەتەوە. بووەتە ناوێکی گشتیی ئەورووپیەکان بۆ کورد.
گەلێک لە ڕۆژھەڵاتناسان تایبەتمەندیی گەلی کوردیان لە نووسراوەکانیان تۆمار کردووە. باسی لێهاتوویی و ئازایەتی و نەبەردی لە جەنگی کوردانیان کردووە. لەسەر ئەم بنەڕەتە وڵاتی کوردان یان کوردستانیان بە وڵاتی ئازایان یان نیشتیمانی ئازایان پێناسە کردووە.
No comments:
Post a Comment