دیتن و توشبوون بە ڕێگر یان چەتە لەخەودا چەند واتای هەیە؟
ئەگەر دیتی ڕێگایان لەخۆی گرت و نەیان توانی هیچ شتێکی لێ بستێنن، واتە تووشی نەخۆشیی ترسناک دەبێت و دواجار نەخۆشییەکە دەپەڕێنێت و لەکۆڵی دەبێتەوە.
ئەگەر بینی چەتەی ڕێگا شتی لێ ستاند، واتە لە کەسێکەوە هەواڵی درۆ دەبیستێت.
ئەگەر دیتی بە ڕێگایەکدا ڕۆیشت و چەتە و ڕێگرەکان کوشتیان واتە هەواڵی مەینەتباری پێدەگات.
جابیری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر بینی چەتەیی دەکرد و کەلوپەلی دەبرد، نیشانەی ئەوەیە کەسێک دەبێتە دوژمنی و ژیانی لێ تاڵ دەکات.
ئەگەر بینی خۆی بووە بە ڕێگر، بەڵام کەلوپەلی کەسی نەبرد، واتە نەخۆش دەکەوێت و دواجار چاک دەبێتەوە.
ئیمام جعفەری سادق دەفەرمێت: چەتەیی و ڕێگری کردن لەخەودا سێ واتای هەیە:
یەکەم: شەڕ و ناوکۆکی. دووەم: درۆکردن. سێیەم: نەخۆشی و تاڵبوونی ژیان.
No comments:
Post a Comment