ڕیشۆڵە-سێروو-گاوانی-گەلە قاژ-قاژە ڕەشە چییە لەخەودا؟

ڕیشۆڵە-سێروو-گاوانی-گەلە قاژ-قاژە ڕەشە چییە لەخەودا؟
دیتنی باڵندەی ڕیشۆل-گاوانی کە باڵندەیەکی ڕەشە لە قشقەرە، کە لە قەلەباچکە بچووکترە. لەخەودا ئەم واتایانەی هەیە.
بزانە کە ڕیشۆڵە لەخەودا نیشانەی پاشای سادە و لەخۆبوردەیە.
ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر بینی ڕیشۆڵە دەستەمۆ و ملکەچیەتی، واتە لە لایەن پاشا و فەرمانڕەواوە پارە و سامان و نعیمەتی دەستدەکەوێت.
ئەگەر بینی ڕیشۆڵەکەی ملکەچی نییە و ڕاوی نەدەکرد، واتە غوڵامێکی دەبێت کە دەگاتە پلەی گەورە پیاوان.
ئەگەر ژنێک ئەم خەوەی دیت و زگی پڕ بوو منداڵێکی دەبێت و دەبێتە پاشا.
ئەگەر بینی ڕیشۆڵە لەدەستی فڕی، ئەگەر ژن بوو دووگیان بوو، ئەوا منداڵی مردووی دەبێت یان منداڵێکی دەمرێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی ڕیشۆڵە لەخەودا چوار واتای هەیە:
یەکەم: پاشای لە خۆبردوو. دووەم: گەورەیی. سێیەم: منداڵ. چوارەم: پارە و سامان و ڕزق و ڕۆزی.

No comments:

Post a Comment