Kurdzanist is a scientific and social site
Kurdzanist is a scientific and social site
ئیسرائیل جارێکی تر هێرش دەکاتە سەر ئێران:
ئاگربەستی ناسکی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە هەر ساتێکدا دەتوانێ بڕووخێت:
دوای شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران، زۆرێک لە ناوخۆی ئێران و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڵێن کە ئاگربەستی ناسکی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە هەر ساتێکدا دەتوانێ بڕووخێت و شەڕێکی نوێ و بەرفراوانتر لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەدوادا بێت.
بێگومان لەم نێوەندەدا بەشێک لە شرۆڤەکارانیش پێیان وایە کە هێشتا چانسی ڕ
ێگریکردن لە ململانێیەکی نوێ ماوە. یەکێک لەو شرۆڤەکارانە، ڕاز زیمەت، بەڕێوەبەری پرۆگرامی “ئێران و میحوەری شیعە” لە پەیمانگای لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی نیشتمانی لە تەلئەبیب، گوتی:
“بەدڵنیاییەوە پێموایە ئەگەر لە چەند مانگی داهاتوودا، یان ڕەنگە ساڵێکیش، ڕێککەوتنێکی نوێ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا واژۆ نەکرێت، مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان و مەترسییەکانی گەڕی نوێی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە دڵنیاییەوە زیاتر دەبن، ئێستا یان لەبەر ئەوەی ڕەنگە جۆرێک لە هەڵکشان لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕووبدات یان لەبەر ئەوەی لە شوێنێکدا ڕەنگە ئێران بڕیاری کشانەوە لە پەیمانی قەدەغەکردنی دابینکردنی چەک و چۆڵی یان NPT بدات یان دووبارە بنیاتنانەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئەنجام بدات”.
”لەم حاڵەتەدا من باوەڕم وایە کە ئیسرائیل جارێکی تر هێرش دەکاتە سەر ئێران. بەڵام پێموایە دەبێت لە ئێستادا سەیری هەردوو ئیسرائیل و ئێران بکەین، پێموایە ئیسرائیل لە ئێستادا تەواو ڕازییە بە کاریگەرییەکانی شەڕەکە و سەرکەوتنەکانی شەڕەکە و دەستکەوتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل. تەنانەت دەڵێم هەستێکی خۆشحاڵی هەیە کە من لەگەڵیدا نیم. پێموایە ئەم خۆشحاڵییە زۆر مەترسیدارە”.
“ئیسرائیل لە ئێستادا وا گریمانە دەکات کە زۆرینەی ئامانجەکانی بەدەستهێناوە، کە لاوازکردنی توانا ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێرانە. وە لە ڕوانگەی ئێرانەوە پێموایە (ئەولەویەت-پێشینەی) ژمارە یەک لە ئێستادا ئەوەیە کە هەوڵبدەن و تواناکانی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی خۆیان بنیات بنێنەوە دەتوانین چاوەڕوانی هێرشێکی نزیک لە ئیسرائیل بکەین بەبێ ئەوەی هیچ پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە لە ئێراندا لە چالاکییە ئەتۆمییەکانیدا ڕووبدات”.
#ئیسرائیل
#ئێران
#شەڕ
#جەنگ
#ئاگربەست
#دەستپێکردن
No comments:
Post a Comment
Newer Post
Older Post
Home
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment