سروودی من
* * *
کوردستانم سۆمای چاوم
دڵ و هەناسە و هەناوم
هێزی گوڕی تین و تاوم
هۆگری تۆم هەتا ماوم
* * *
کوردستانم بە یەزدانم
هەردەم وێردی سەر زمانم
دروشم و بەڵێن و پەیمانم
کوردستانم یا نەمانم
هەڵبەستوان-شاعیر ناوی: ڕەزا شوان لە ساڵی (١٩٤٦ی.ز) لە گوندی (گۆگجە)ی ناحیەی شوان لەدایکبووە، خاوەنی کۆمەڵێک چیرۆکی منداڵانە.
تێبینی: ئەم هەڵبەستە منداڵانە، هی پۆڵی ٥ی بنەڕەتی منداڵانی کوردی باشووری کوردستانە.
No comments:
Post a Comment