ڕووناکی-ڕۆشنایی چییە لەخەودا؟

ڕووناکی-ڕۆشنایی چییە لەخەودا؟
دیتنی ڕووناكی-ڕوشنایی لەسەر جەستە لە خەودا ئەم واتایانەی هەیە:
خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕووناکی-ڕۆشنایی:
ئیبن سیرین دەڵێت: بینینی ڕووناكی لە خەودا نیشانەی دین و ئیمان و هیدایتە.
ئەگەر بینی لە ڕووناكیدا نەقم بوو، یان کەسێک ڕووناكی پێدا، واتە کەسێک ڕێگای زانست و ئایینی فێر دەکات.
تاریکی لە خەودا بێدینییە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر کەسێک دیتی ڕووناكی کەوتە نێو سینگ و دڵییەوە، واتە ئەو کەسە، کەسێکی داوێن پاک و لە خواترسە، هەروەها دوواڕۆژیشی بەخێر دەگەڕێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی ڕووناكی لە خەودا چوار واتای هەیە:
یەکەم: دینی ڕێنیشاندەر. دووەم: زانست. سێیەم: ڕێگای پاک و دروست. چوارەم: بیروباوەڕی پاک و ڕاست.

No comments:

Post a Comment