بەکارهێنان و خواردنی ڕۆن لەخەودا ئەم واتایانەی هەیە:
ئیبن سیرین دەڵێت: ڕۆن لە خەودا پارە و ڕزق و ڕۆزییە. هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن ڕۆن لە خەودا نیشانەی میراتە.
ڕۆنی (دووگ) واتە بەز و ڕۆنی کونجی و زیتوون هەموو ئەمانە نیشانەی زانست و داناییە، کە دەستی دەکەوێت.
هەروەها ڕۆنی گوڵە وەنەوشە نیشانەی قازانجە لە لایەن پیاوێکی تر جووتیارەوە.
هەروەها ڕۆنی شەوبۆ و ڕۆنی زیتوون نیشانەی قازانجە لە لایەن پیاوێکی عەرەبەوە.
ڕۆنی نێرگسیش نیشانەی قازانجە لە لایەن پیاوێکی لادێیەوە.
ڕۆنی زەنجەفیلە شامی (گیا گەڕی) لە خەودا نیشانەی قازانجە لە لایەن ڕۆمییەکانەوە.
ئەگەر بینی هەموو لەشی هەڵژێنرابوو لە ڕۆن، واتە نەخۆش دەکەوێت.
ئەگەر بە ڕۆن سەری چەور دەکرد، نیشانەی جوانی و ڕازاوەی دونیایە.
ئەگەر ڕۆنی بۆنخۆشی بینی، وەک ڕۆنەکانی یاسەمین و وەنەوشە و لەو بابەتانە نیشانەی جوانی و ڕازاوەی دونیایە.
چونکە هەموو ڕۆنەکان خۆشن و بەپێی لێکدانەوەش نیشانەی باشیە.
ئەگەر بینی ڕۆنەکە ناخۆش و بۆگەن بوو واتە خەڵک بە خراپە باسی ئەو دەکەن.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: رۆنی زیتوون پارە و ڕزق و ڕۆزییە.
ئەگەر بینی ڕۆنی زۆری دەدا لەسەری و سەری پێی چەور دەکرد، بە جۆرێک کە ڕۆن لەسەری دەچوڕایەوە، نیشانەی خەم و مەینەتی و بەڵایە.
ئەگەر دیتی کەسێک ڕۆنی دەماڵی بەسەری ئەودا، واتە ئەو کەسەی ڕۆنەکەی دەساوی بەسەری، بەهۆی کارێکەوە فێلی لێدەکات.
جابری مەغریبی دەڵێ: خواردنی ڕۆنەکان و چەورکردنی لەش بە ڕۆنەکان هەموویان نیشانەی باق و بریقی دونیایە. بەڵام ئەگەر لە ڕادەبەدەر بوو نیشانەی خەم و مەینەتییە.
ئەگەر دیتی ڕۆنی دەساوی لە سینگی، واتە سوێندی بەدرۆ دەخوات.
ئیسماعیلی کوڕی عەشعەس دەڵێ: ڕۆنەکان بەپێی لێکدانەوە نیشانەی خەم و مەینەتین. مەگەر ڕۆنەکە زەیت بێت یان ڕۆنی زیتوون بێت، ئەگەر خواردی لە خەویدا نیشانەی پارە و ڕۆزییە و ئەگەر دەیساوی بە جەستەی لێکدانەوەکەی خراپە.
ئەگەر بینی لەشی بە ڕۆنی زەیتوون یان زەیت چەور دەکرد، واتە سوێندی بەدرۆ دەخوات و بەڵێنی بەدرۆ دەدات.
ئەگەر بینی جلەکانی بە ڕۆن چەوربوون، ئەوا خەمبار دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینی ڕۆن لە خەودا شەش واتای هەیە:
یەکەم: ژنی جوان و کراوە. دووەم: کەنیزەکی جوان. سێیەم: باسی کەسێک بە چاکە. چوارەم: قازانج. پێنجەم: قسەی خۆشحاڵکەر. شەشەم: خۆ ڕەوشتە باشەکان.
هەروەها ڕۆنی گەنی سێ واتای هەیە: یەکەم: ژن. دووەم: پیاوی هەڵگەڕاوە لە دین. سێیەم: قسەی ناخۆش و ناشیرین.
هەروەها ئەوەش بزانە کە ڕۆنگر لە خەودا، یارمەتیدەر و کەسێکە کە فێرت دەکات.
No comments:
Post a Comment