ساوەر-ساوار یەکێکە لەو خواردنانەی لە گەنمی هاڕدراو دروست دەکرێت، بەگشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لە کوردستان و وڵاتانی دەورووبەری وڵاتەکەمان.
ساوەر بەچەندین شێوەی جیاواز ئامادە دەکرێت و لە رووی زاستییەوە سوودێکی زۆری هەیە، هاوکات پزیشکەکان بە یەکێک لە تەندروسترین ژەمەکان ناوی دەبەن.
١-توێژینەوەکان جەخت دەکەنەوە لەوەی ساوەر لەش لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت، بەتایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن و مەمک، چونکە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە، هاوکات دەوڵەمەندە بە ماددەی ریشاڵی تایبەت کە شل نابێتەوە، ئەمەش باشترین جۆرە و یارمەتی ریخۆڵە دەدات بە ئاسانی خۆراکەکان هەرس بکات.
٢-یارمەتی گەدە دەدات بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ماددەی ریشاڵی و رێگا نادات تووشی قەبزبوون ببیت، کە قەبزبوون یەکێکە لە کێشە باوەکان.
٣-ساوەر دەوڵەمەندە بە ئاسن و فۆسفۆر و مس-مز و مەنگەنیز و مەگنسیۆم و سیلینۆم و پرۆتین و ریشاڵیەکان و ڤیتامین ئەی و دی و ئێچی تێدایە، کە سەرجەمیان باشترین خۆراکن بۆ لەش، بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن بەسوودە.
٤-دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت و رێگا لە بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن و دەمارەخانەکان دەگرێت، کە دەبێتە هۆی جەڵتە و سەکتەی-جەڵتەی دڵ، لەهەمانکاتدا لێدانی دڵ یەکدەخاتەوە و رێگا لە هەڵئاوسانی دەمارەکان دەگرێت.
٥-رێژەی کلوکۆز بەیەکسانی دەپارێزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی راگرتنی یەکسانی شەکری خوێن.
٦-ساوەر کێشی لەش زیاد ناکات و نابێتە هۆکارێک بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا و مرۆڤ لە قەڵەوبوون دەپارێزێت.
٧-سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی سەرجەم نەخۆشییەکان.
٨-بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پرۆتین کە یارمەتیدەرە بۆ گەشەی کۆرپە.
سەرەڕای هەموو ئەم سوودانە لەرووی تەندروستیەوە، بەڵام نابێت زیادەخۆری لە خورادنیدا بکرێت، چونکە بارگرانی بۆ گەدە دروستدەکات، بێگومان هەموو خۆراکێکیش بە بڕی یەکسان خواردنی باشترە.
No comments:
Post a Comment