دیتنی ڕەز و باخ لە خەودا چەند واتایەکی هەیە:
ئیبن سیرین دەڵێ: ڕەز لە خەودا نیشانەی ژنێکی چاکەکار و بەڕێزە.
ئەگەر بینی ڕەزێکی هەیە، دار و درەختی سەوز و خاوێنی تێدا بوو، کاتەکەشی وەرزی بەهار بوو، واتە ژنێکی چاکەکار دەخوازێت و خێر و قازانجیشی لێ دەبینێت. ئەگەر بینی درەختی ڕزەکەی گەڵای پێوە نەبوو، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئەگەر دیتی گەڵای دارەکان زەرد هەڵگەڕابوون، واتە نەخۆش دەکەوێت. ئەگەر بینی ڕزەکە هی ئەو نەبوو، ئەوا لێکدانەوەکەی بە شەڕ یان بە خێر بۆ خاوەن ڕزەکە دەگەڕێتەوە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی ڕەز لە خەودا سێ واتای هەیە:
یەکەم: ژن. دووەم: قازانجکردن بەهۆی ژنەوە. سێیەم: ئازار و خەم و مەینەتی.
ئەگەر ڕەز و باخەکەی بە شێواوی و وێرانی بینی، نیشانەی خراپی باری گوزەرانی خاوەنەکەیتی و ئەوەش لە زمانی خزمەتکاری ماڵەکەوە دەزانرێت.
No comments:
Post a Comment