Skip to main content

ژەندنی ئامێری ڕەباب کە سازێکی کۆنە لە خەودا، ئەم چەند واتایەی هەیە.

ژەندنی ئامێری ڕەباب کە سازێکی کۆنە لە خەودا، ئەم چەند واتایەی هەیە.
خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕەباب-ئامێرێکی کۆنە:
ئیبن سیرین دەڵێت: بینینی ئامێری ڕەباب لە خەودا نیشانەی قسەڵۆکی پڕ و پووچ و قسەی درۆیە.
ئەگەر بینی ئامێری ڕەباب دەژەنێ، واتە حەزی لە قسەی پڕ و پووچ و خراپە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر بینی لەگەڵ ڕەبابدا چەنگ و چەقەوانە و نەی لێدەدرا، ئەوانە هەموویان نیشانەی خەم و مەینەتین کە تووشی خەڵکی ئەو ناوچەیە دەبێت.
ئەگەر بینیی ڕەبابی شکاند یان فڕێدا، واتە لە درۆ کردن پاشگەز دەبێتەوە و تەوبە دەکات.
ئەگەر نەخۆشێک خەوی دیت کە ڕەباب دەژەنێت، واتە یان دەمرێت یانیش نەخۆشیەکەی سەختر دەبێت.

Comments