ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی دووری کۆن لە هەزارەی دووەمی پێش زاییندا لە مێژوودا ڕووبەڕووی کۆچی خێل و هۆزی زۆر بوونەتەوە. ئەو هۆزانە بە هۆزانی هیندۆئەورووپی ناسراون، کە کاریگەری سیاسی و ژیاری زۆریان کردووەتە سەر ئەو ناوچانەی کە کۆچیان بۆ کردبوون. هەرچەندە شوێنی ڕاستەقینەی نیشتەجێبوونیان تەواو نەزانراوە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی سەرچاوە و ژێدەری وردەوەیە. ئەوەی هەیە هەر تەنیا بۆچوون و گریمانەن.
هەندێکی تر ئەو پێدەشتایانەی نێوان دریاچەی (ئازل) و ڕووباری (دانوب)، کە دەکاتە باشووری ڕووسیای ئێستا بە جێگای ئەوان دەزانن.
بۆچوونێکی تر ئاماژە بەوە دەکات کە ناوچەی (قەفقاز-قەفقاس) بە واتای: دەوروبەری دەریاچەی (قەزوین یان خەزەر) نیشتنگای ئەوان بووە، لە (دریاچەی ئورمیە) بەڵاوبوون و دوای بەرەو ناوچەکانی باشوور کشاون. یا خۆد دەڵێن: ئەو هۆز و خێلە هیندۆئەورووپیانە، لە وڵاتی دانوب لە ئەورووپای ئێستا سەریان هەڵداوە و بە ڕێگای ڕۆژهەڵات لە ڕووباری مەرمەر پەڕیونەتەوە بەرەو ئاسیای بچووک و دوای بۆ وڵاتی فارس و هیند ڕۆیشتوون.
ئەم هۆزانە لە یەک ڕەگەز و هۆز بوونە، دواتر بۆ چەندەها تیرە و هۆز جیا بوونەتەوە، بە ڕێگای کۆچ و ڕەوی جیاوازەوە، کە ماوەی زیاتر لە سەدان ساڵی خایاندووە، بە دنیادا بەڵاو بوونەتەوە.
ئەم تیر و هۆزانە لە شوێنەکەی خۆیان لە هەزاری سێیەمی پێش زایین بۆ چەند کۆمەڵێک یان چەند نەتەوەیەک دابەش بوون.
لە نزیکەی هەزارەی دووەمی پێش زایین کۆمەڵێکیان بەرەو باكوور بە ڕێڕەوی ڕووباری (فولگا-ڤۆڵگا)، بەرەو ڕۆژئاوا، لە ڕێگای دەشتەکانی (پۆلۆنیا) و (ئەڵمانیا)، دەگەنە (دانیمارک) و دریاچەی (ڕاین)، لەوێ لەگەڵ گەلێک بەناوی (گەلی کاس)، تێکەڵ یان ئاوێتە دەبن. لە ئەنجامی ئەمەدا نەتەوەکانی ئێستای ئەورووپایان لێدەکەوێتەوە وەکوو (لاتین، جەرمەن، سڵاڤ).
کۆمەڵێکی تریان بەرەو باشوور بۆ (قەفقاز-قەفقاس) و باشووری ڕۆژهەڵات ڕۆیشتوون. لە هیندستان و ئێران خۆیان گرتووەتەوە؛ نەژادى نەتەوەکانی ئێستای (هیند و ئەفغان و ئێران و کوردی) لێ پەیدا بووە.
کۆچڕەوی، ئەم شەپۆلە مرۆییە، کاریگەری دیارییان لە ڕەوشی سیاسیی ئەو ناوچانەی کە کۆچیان بۆ کردبوو دروست کردووە و توانیویانە دەسەڵات بگرنە دەست. ئەمە و لەبەر ئەوەی چینی خانەدان و ئوڕستکراتی بوونە، زمان و دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ناوچەکان سەپاندووە.
بوو نموونە کۆچی (میتانییەکان)، کە بە کۆنترین کۆچ دادەنرێت، دەسەڵاتیان بەسەر گشت ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دووری کۆندا بگرن، قەلەمڕەو یان دەسەڵاتیان هەر لە ناوچەکانی چیاکانی (زاگرۆس)ەوە بگرە تا دەریای ناوەڕاست بووە.
کۆمەڵێکی تر بەرەو (وڵاتی ئەنادۆڵ) کۆچیان کردووە، ئەمانە بە گەلی (هیتی) یان (حیسی) ناسراون، خەڵکی ناوچەکەش (هیت) بووە. دەوڵەتێکیان بە ناوی (خیتی یان هیتی) دروست کردبوو.
(حیسیەکان) بەسەر (خیتیەکان یان هیتیەکان) زاڵ بوون. ئیمپراتۆریەتێکی بەهێزیان لەژێر ناوی ئیمپراتۆری (حیسی) پێک هێنا. هیندە بەهێز بوون تا وایان لێ هات مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەر دروست بکەن، کە بەرژەوەندی میسری کۆنیان لە ناوچەکە تووشی هەراسان کردبوو.
(کاشییەکان) هۆزێکی تر بوون، کە توانیان باری خراپی دۆڵی نێوان دوو زێ بە هەل بزانن، دەسەڵات بگرنە دەست بۆ ماوەی چوار سەدە فەرمانڕەوایی ناوچەکە بکەن.
No comments:
Post a Comment