ڕۆشتن یان ڕۆیشتن لە خەودا ئەم واتایانەی هەیە!؟

ڕۆشتن یان ڕۆیشتن لە خەودا ئەم واتایانەی هەیە!؟
خەوننامەی کوردی بەشی ڕە؛ ڕۆیشتن یان ڕۆشتن:
ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر کەسێک بینی لە شار و زێدی خۆی چووە دەرەوە و نەیزانی بۆ کوێ دەچێت، واتە بێچارە و هەژار دەکەوێت.
ئەگەر دیتی ژن و منداری لە گەرە خۆ برد یان لەگەڵ خۆی ژن و منداڵی برد، واتە هەموویان هەژار و دەستکورت دەبن. ئەگەر دیتی وەک وشتر دەڕۆیشت، واتە خۆشیی دونیای دەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی وەک گوێدرێژ یان وەک ئەسپ دەڕۆیشت. نیشانەیی نەبوونی و نەداری و تەمەندرێژییە.
ئەگەر بینی وەک دڕندەکان دەڕوات بەڕێوە، نیشانەی خێر و چاکەیە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر بینی لە تاریکیەوە بەرەو ڕوشنایی یان ڕووناكی دەچوو واتە، لە نەبوونی و هەژارییەوە دەکەوێتە نیعمەت و ڕزق و ڕۆزی دونیاوە.
ئەگەر بینی لە ئاوەدانییەوە دەچوو بۆ شوێنی وێرانە، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئەگەر دیتی لە شوێنێکی باشەوە دەچوو بۆ شوێنێکی خراپ، نیشانەی خراپییە.
ئەگەر بینی لە شوێنی خراپەوە دەچوو بۆ شوێنی باش، نیشانەی خێر و چاکەیە.

No comments:

Post a Comment