ڕاشکاوانە باسی دەکەین، ڕژێمی ئێران هۆکاری سەرەکی نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستانە.
بەبەڵگەوە باسی دەکەین:
دووەم: سەدا ٨٠ی پەرلەمانی عێراق لە پێکهاتەی شیعەی سەربە ئێران پێکهاتووە.
سێیەم: تەواوی ئەو هێزانەی کە حوکمی عێراق دەکەن لە میلیشای سەر بە ڕژێمی ئێران پێکهاتوون.
چوارەم: دەزانن هۆکاری گرانی دۆلار لە ١٢٠هەزارەوە بۆ ١٤٠ هەزار و سەرووتر هۆکارەکەی چ بوو؟ هەموو دەست و پەیوەندییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و تەواوی شارەکانی عێراقەوە خەریکی شۆردنەوەی پارەی تمەن بوون بە دۆلار و ڕەوان کردنی ئەو دۆلارە ئەمریکیانە بەرەو تاران. بۆیە ئەمریکاش سزای بەسەر بانکەکانی عێراقدا سەپاند و دۆلار لە ناکاو گرانبوو، تاکوو بازرگانەکانی سەر بە ئێران نەتوانن تمەن بکەنە دۆلار و ڕەوانی تارانی بکەنەوە.
پێنجەم: بۆ ئەوەی قەبارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت، دەیانەوێت هەرچی دەسەڵاتی کوردی هەیە بکەوێتەوە دەست بەغدادی سەر بە ئێران، چونکە ڕژێمی ئاخووندی ئێران خۆی کێشەی ١٥ میلۆن کوردی ڕۆژهەڵاتی هەیە، نایەوێت نموونەی باشووری کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دووپات بێتەوە. بۆیە بەردەوام کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات، بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێم بە دژ دەسەڵاتی کوردیا بچنەوە و پارچەکانی دیکەی کوردستان سەیر بکەن و بڵێن ئاها کورد لە باشووری کوردستان بەدەست دەسەڵاتی کوردییەوە چی بەسەرهاتووە؟
شەشەم: عێراقی پاشی سەدام قەرزاری ڕژێمی ئاخووندی ئیرانە، بۆیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو قەرزانە، ژێربەژێر بە هاوکاری میلیشیاکانی سەر بەئێران دەستی داوەتە دزینی پارە و داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی عێراقی.
حەفتەم: زۆربەی بوودجەی هەرێمی کوردستان و عێراق، خەرجی عاشوورا و کەربەلا و سەردانکەرانی مەزارگەی ئیمام حوسێن و ئیمامەکانی دیکە و چلەی ماتەمین و.....هتد دەکرێت.
هەشتەم: پارە و داهاتی عێراق خەرجی حیزوللاتی لوبنان و حووسی یەمەن و شیعەکانی سعوودیا و عەلەویەکانی سووریا و ڕاهێنەرانی سەر بە سوپای پاسداران و ...هتد دەکرێت.
نۆیەم: نەفتی هەرێمی کوردستان و عێراق بە ڕێگەی قاچاخ هەناردەی ئێران دەکرێت و ئێرانیش گازی ماڵان بە منەت و شاواشەوە بە هەرێمی کوردستان و عێراقی دەفرۆشێتەوە، کە زۆربەی بۆ بەرهەم هێنانی کارەباش بەکاردێت.
دەیەم: هەرێمی کوردستان و عێراق دەخرێنە ژێر گوشار و هەڕەشەی ڕژێمی ئێرانەوە گەربێت و کاڵا و شتومەک و بازرگانی و ....هتد لەگەڵ ڕژێمی ئێران بپسێنن، نموونەش بۆ ئەو قسەیەمان، ناردنی درۆنی بۆمبڕێژکراو و مووشەک و هەڕەشەی نیزامی و داخستنی سنوورەکان و....هتد.
مادام کە وایە چارە چییە؟
باشە ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێیانناکرێت ئەم کێشانە لە خۆیان دووربخەنەوە، ئەوا خەڵکی هەرێم و عێراق دەتوانن خۆپیشاندانێکی گەورە بکەن دژ بە دەستوەردانانەی رژێمی پەت و سێدارەی تاران. بۆ ئەوەی سەری هەرێمی کوردستان و عێراقیش لە قوڕێ نەگیردرێت و خەڵکی هەرێم و عێراقیش چی دیکە برسی نەکردرێت.
No comments:
Post a Comment