تووشم هات لە تووش فەڕوخ لەقایێک،
نیە لە دەرگای هیچ پادشایێک.
سزام پێ ئەدا هەرسات بە تەورێک.
ئاخر نەفەسمەو ماڵم بارەکا،
فەقەت یاسینت لە من کارەکا.
یاسینی مەرگم تەنیا ناوتە،
ناخی کفنەکەم زوڵفی خاوتە.
قیبلەم بە باڵای عەرعەریت قەسەم،
بە مەیل و وەفای سەر سەریت قەسەم.
هیجرانت کوشتمی هەناسەم چووە باس،
ئا لەم ئاخرە با نەمرم بێ کەس.
ســـەختە جودایـــی ســەخــتـــە،
ســەختە تەنیایـــی ســەختــە.
ســـەختە جودایـــی ســەخــتـــە،
خوایە تەنیایی ســەختە.
♫ ♫ ♫ ♫ ♫
مـــــۆسـیــقــــــــا
❁ ❁ ❁ ❁ ❁
پیر بووم لە دەست قەوڵ و قەرارێت،
ئەمیش لەهەزاران فەسڵی بەهارت.
یادت هەر بووەسە چڵێک-تڵێک تەکێڵات،
ئەونە نەهاتی تڵ-چڵ بووەسە دارێک.
ئەترسم دووریت بۆم بێتە عادەت،
دیدار من و تۆ بێتە قیامەت.
تاڵێک لە زوڵفت خە ناو کفنەکەم،
نەک لە قیامەت فەرامۆشت کەم.
قیبلەم بە باڵای عەرعەرییت قەسەم،
بە مەیل و وەفای سەر سەریت قەسەم.
هیجرانت کوشتمی هەناسەم چووە باس،
ئا لەم ئاخرە با نەمرم بێ کەس.
سەختە جودایی سەختە
سەختە تەنیایی سەختە
سەختە جودایی سەختە
خوایە تەنیایی سەختە
سەختە جودایی سەختە
سەختە تەنیایی سەختە
سەختە جودایی سەختە
خوایە تەنیایی سەختە......
Comments
Post a Comment