"دەمرم ئەگەر لێم جیابی نیگاهت دوور بێ لەمن"

"دەمرم ئەگەر لێم جیابی نیگاهت دوور بێ لەمن"
دەمرم ئەگەر لێم جیابی نیگاهت دوور بێ لەمن،
(نازەنین من داری سەبرم ڕیشەکەی دەرتێ لەبن). ٢جار
تۆ نازانی کە بێ تۆ، ئەمرم لەم غەریبیە،
نازەنینم بێ وەفایی من، (چارەی ئەم دەردە چییە؟) ٢جار
عاشقی چاوی جوانتم تۆ سەرگەردانم نەکە،
کۆچ نەکە، کۆچ نەکە، (فێرە گریانم نەکە ٢جار).
ئاخ دڵم، هاوار دڵم، بۆ کەس نییە چارەی بکا؟!
(بێ کەس و تەنیا ئەناڵێم، لەدەس دونیای بێوەفا ٢جار).
من بە تێستی تیغی بێمەیلی تۆ جەرگم لەتلەتە،
(بۆچی ئەدەی عەزابی ئەو دڵەی عاشقی خۆتە ٢جار).
کۆچ نەکە، کۆچ نەکە، (فێرە گریانم نەکە ٢جار).

Comments