خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ درەختی ئاونووس:
دەرختێکی پتەوە لە هیند و حەبەشە دەڕوێ و پەڵەی ڕەشی پێوەیە و زۆر پتەو و سەختە.
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی ئاونووس لەخەودا، کابرایەکە کە لە کارەکەی خۆیدا سەخت و پتەوە، بەڵام بەتوانا و بەخیل و چاوچنۆکە و کەس هیچی لێ هەڵناکڕێنێ.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵی: ئاونووس لەخەودا، ژنێکە وەک ئەوەی باسکرا.
ئیمام جەعفەری سادقیش لەو بارەوە هەر وا دەفەرمێ.
Comments
Post a Comment