خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دروین-دروومانی:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی جلی خۆی دەدووریەوە، کارەکەی باش دەبێت و بارودۆخی گوزەرانی بەرەو باشی دەچێت.
ئەگەر بە پارەی خۆی جلکی دەدووری، لێکدانەوەکەی هەر هەمان شتە.
ئەگەر دیتی جلی ئافرەتێکی دەدووری، خەم و زیانی پێدەگات.
ئەگەر بینی جلی پیاوێکی دەدووری، لێکدانەوەکەی باشە.
ئەگەر بینی دەرزی بەدەستەوە بوو و جلەکەی بەتەواوی نەدووری، واتە ئەو کەسە هەر کار و پیشەیەک بگرێتە دەست، هیچی تەواو ناکات و بەنەتەواوی بەجێ دەهێلێت.
ئەگەر بینی جلکی دووراوی زۆری هەبوو لە ماڵەکەیدا، واتە رزق و رۆزی بەسەردا دەبارێت و پارەی بە میراتی بۆ دەمێنێتەوە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی جلی بۆخۆی دەدووری و گیرفانەکەی تەواو کرد، واتە لەگەڵ خزم و بنەماڵەکەیدا باش و دەست کراوە دەبێت، ئەگەر بینی شەرواڵی دووری و گیرفانەکەی نەدووری، نیشانەی ئەوەیە کە ژنێک دێنێت و دووای وازی لێ دەهێنێت.
ئەگەر دیتی عەبای دووری، واتە ژنێک بۆ خزمەتکردنی خۆی سەرقاڵ دەکات.
ئەگەر بینی جلی ژێرەوەی دەدووری، واتە خەریکی کوێخایەتی دەبێت.
ئەگەر بینی جلکی خزم و بنەماڵەکەی دەدووری، واتە لە خزمەتی خزمەکانیدا دەمێنێتەوە.
ئەگەر بینی بۆ دوورینی جلێک، ڕشتەی دەهۆندەوە، واتە لە شوێنێکەوە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر.
ئەگەر دیتی جلی ئاوریشمی بۆ خزمەکانی دەدووری، بەهۆی گوناهێکەوە خەمبار دەبێت کە کردوویەتی.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: کەسی جلک دوور، یان دروومان کەسێکە کە کارەکانی دونیا لەسەر دەستی ئەو بەچاکە دەگەڕێن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسەی کە جلەکەی بۆ دەدوورن.
#دروومان_کردن #درووین #دوورینی_جل #دانیال_پێغەمبەر #کەرکەس #ئیبراهیمی_کرمانی #ئیبن_سیرین #ئیمام_جەعفەری_سادق #خەونامەی_کوردی #خەوننامەی_کوردی #لە_خەودا_چییە
Comments
Post a Comment