خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ درەختەکان:
دانیاڵ پێغمبەر و ئیبراهیمی کرمانی دەڵێن: بینینی هەر درەختێک لەخەودا کە لە نزیکی کەسانی ئازیز و خۆشەویستدا بوو، نیشانەی بینینی پیاوێکی گەورە و بەڕێزە و هەر دارێکی بەرداریش لەخەودا، نیشانەی پیاوی دەوڵەمەند و داری بێ بەریش، پیاوی هەژار و نەدارە.بینینی درەختێک کە لە ناوچەکانی عەرەبدا دەڕوێن، نیشانەی پیاوی دەشتەکی و بیابانییە.
هەروەها بینینی هەر درەختێکیش کە لە ناوچەکانی فارس و ئێراندا دەڕوێن و هەر درەختێک کە نەزانراو بێت و لە مزگەوت یان لە شوێنی نوێژدا بوو، نیشانەی پتەوی و پایەداری بیروباوەڕی ئایینە و ئەگەر داری لەناو باخدا بینی، نیشانەی سەروەت و سامانە بۆ خاوەن باخەکە.
ئەگەر بینی دارێکی لە ڕەگەوە هەڵکێشا، واتە پیاوێک لە ڕێز و حورمەت و پلە و پایەکەی دەخەن و سووکی دەکەن.
درەختی ئاونووس (لە هیندستان دەڕوێ-شین دەبێ-سەوز دەبێ): نیشانەی پیاوێکی دوواکەوتووە لە کارەکەیدا و هەندێک دەڵێن: نیشانەی ژن یان کەنیزەکە.
درەختی هەڵووژە: نیشانەی پیاوێکی نوژدار و پزیشکە کە سوودی بۆ هەموو کەسێک هەیە و درەختی هەڵووژەی زەردیش نیشانەی نەخۆشییە.
درەختی هەرمێ: نیشانەی پیاوێکی دەوڵەمەندی ڕووخۆش و لەبز شیرینە.
درەختی هەنار: نیشانەی پیاوێکە کە ڕزق و ڕۆزی زۆری هەیە و هەندێک دەڵێن: نیشانەی ئافرەتێکی دەوڵەمەند و شایستەیە.
درەختی هەنجیر: نیشانەی پیاوێکی دەوڵەمەند و خاوەن ڕزق و ڕۆزییە.
درەختی ترێ: نیشانەی ئافرەتێکی ئاکار باش و روخسار جوان و پاکە.
درەختی بادەم: نیشانەی ئافرەتێکی خراپەکارە.
درەختی بەڕوو: نیشانەی پیاوێکی بێ ئاگا و دووڕووە لەگەڵ کەسوکارەکەی خۆی.
درەختی بەڵاڵووک: نیشانەی پیاوێکی ڕێزدار و زمان شیرینە، کە کاری خەڵکی بەدەستیەوە ئاسان و فراوان دەبێت و هەندێک دەڵێن: نیشانەی پیاوێکی مس-مز فرۆش یان مسگەرە.
درەختی فستق لەخەودا: نیشانەی پیاوێکی دەوڵەمەندی چاوچنۆک و بەخیلە.
درەختی سندی: نیشانەی پیاوێکە کە پێچەوانەی ڕا و بۆچوونەکانی خۆیەتی و نیشانەی پیاوێکی خاوەن ڕزق و ڕۆزی و پلە و پایەیە.
درەختی گوێز: نیشانەی پیاوێکە کە لەگەڵ خزم و کەوسوکارەکەی خۆێیدا دەست بڵاوە.
ئەگەر بینی لەسەر درەختی گوێزدایە، واتە پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی گەورە دروست دەکات.
درەختی چنار: نیشانەی پیاوێکی پیرۆزە کە سوودی بۆ خزم و کەس و هاوڕێکانی هەیە.
دەرختی گوژاڵک: نیشانەی پیاوێکی دەوڵەمەند و سوودبەخشە.
داری دڕکاوی: نیشانەی پیاوێکی خراپەکارە کە سوودی بۆ کەس نابێت و لەوەوە خەڵک تووشی شەڕ و مەینەتی دەبن.
درەختی خورما: بینینی داری خورما لەخەودا، نیشانەی ڕێنوێنی پیاوێکی بەڕێز و زانای گەورەیە.
ئەگەر لەخەویدا دیتی درەختی خورما لە ماڵەکەیدا هەیە، واتە لەگەڵ پیاوێکی بەڕێز و گەورە، دەبێتە دۆست و ئاشنا.
درەختی زەیتوون: نیشانەی پیاوێکی خاوەن بنەماڵە و بنەچەیە، بەڵام لەپارە و سامانی دونیادا کەمی هەیە.
داری زرێشک: نیشانەی پیاوێکی گەورەیە، بەڵام شەرمنە.
درەختی شادی: نیشانەی پیاوێکی عەجەمی توندوتیژە.
درەختی سنجوو: نیشانەی پیاوێکی ڕۆح سووک و بەڕێز و زمان شیرین و خۆشەویستە.
درەختی سێو: نیشانەی پیاوێکی عەجەمی توندوتیژە.
دەرختی خۆخ-قۆخ: نیشانەی پیاوێکی دەوڵەمەند و حەکیم و زانای نەرمونیانە.
تەرزی کاڵەک-گندۆرە: نیشانەی پیاوێکی بەدەسەڵات و بەڕێزە، بەڵام زوو دەمرێت.
دەرختی سنەوبەر: نیشانەی پیاوێکی هەژاری دین سستە، کە نە ئیمانی هەیە و نە دونیا.
درەختی عەرعەر: ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی دەرختی عەرعەری هەیە، واتە لەگەڵ پیاوێکی خاوەن بنەماڵە دەکەوێتە گفتوگۆ، بینینی درەختی عەرعەر، نیشانەی پیاوێکە کە کەمتر خێر دەکات.
دەرختی عوود (داری بۆنخۆش): نیشانەی پیاوێکی ڕووخۆش و کراوە و زمان شیرین و دەڵەمەندە.
داری قۆزاخە: نیشانەی پیاوێکی دڵڕەقە، کە حەزی لە گاڵتە و گەپ و ڕابواردنە و خێری کەمتر دەکات.
تەرزی کوولەکە: نیشانەی پیاوێکی زانا، یان پزیشکێکی بەهرەدارە.
دەرختی گوڵەباخ: نیشانەی پیاوێکی خۆشحاڵ و زمان پاراوە.
گوڵە هەنار: نیشانەی پیاوێکی ڕێزدار و پیرۆز و جوامێرە و هەندێک دەڵێن: نیشانەی ماڵ و منداڵە.
دار مۆرتک: نیشانەی پیاوێکی وشک و سرووشت ناخۆشە، کە لەگەڵ خەڵکی نەشیاودایە و هەندێک دەڵێن: پیاوێکی عەجەمی (فارس) گەورە و دەوڵەمەند و دڵسۆزە.
داری نارنج: نیشانەی پیاوێکی وشک و سرووشت ناخۆش و ڕوو زەرد هەڵگەڕاوی شێوە نەخۆشە.
دار قامیش-زەل: نیشانەی پیاوێکی ڕەوشت خراپ و دوو زمانە.
Comments
Post a Comment