خەوننامەی کوردی، بەشی خە؛ خەندە-پێکەنین:

ئیبن سیرین دەڵێ: خەندە و پێکەنین لەخەودا، خەم و مەینەتییە.
ئەگەر دیتی بە قاقا پێدەکەنی، ئەوا خەمەکە زیاتر دەبێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: پێکەنینی لەسەرخۆ لە خەودا، گەیشتنە بە زۆربەی ئاواتەکانی.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بزەی لێو یان پێکەنینی هێواش لەخەودا، منداڵی ڕەسەنە، هەروەها پێکەنین بەدەنگی بەرز، خەم و مەینەتی و بەڵایە و سەرسووڕمانە لە کاری خودای پەروەردگار.

تعليقات