خەوننامەی کوردی بەشی حە؛ حەسیر-ڕاخەر:

 خەوننامەی کوردی بەشی حە؛ حەسیر-ڕاخەر:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک حەسیری هەبوو، یان کەسێک پێدا، واتە بە ئەندازەی گەورەیی و بچووکی حەسیرەکە، خێر و قازانجی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی حەسیری دەچنی، واتە عاشق و هۆگری ئافرەتێک دەبێت و ئەگەر بینی ئەو حەسیرەی کە دەیچنی، سووک و کەم نرخ بوو، واتە ئەو ژنە کە خۆشی دەوێت، بێ بنەماڵە و هەژارە.
ئەگەر بینی حەسیرەکە خاوێن و گرانبەهای بوو، واتە ژنەکە لە خانەدان و بنەماڵەیە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی حەسیری دەچنی و دەیفرۆشت، واتە خەم و مەینەتی تووش دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی حەسیر لەخەودا، سێ واتای هەیە.
یەکەم: ژن. دووەم: سوود و قازانج بە ئەندازەی نرخی حەسیرەکە. سێیەم: خوازیاری کارێکە، کە بەهۆی ئەو کارەوە سەرزەنشت دەکرێت و بەدناو دەبیت پێی.

تعليقات