خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جلی زرێ بەند-جاران لە کاتی شەڕ لەبەر کراوە:

ئیبن سیرین دەڵێ: لەبەر کردنی زرێ بەند لەخەودا، پشت و پەنایە، بەقەدەر ڕووناکی و خاوێنی ئەو زرێ بەندە.
ئەگەر دیتی جلی زرێ بەندی هەیە، واتە ئەندامانی خێزانەکەی، لەدەستی دوژمن پارێزراو دەبن.
ئەگەر بینی زرێ بەندی لەبەردایە، نیشانەی پاراستنی جەستەیەتی لە شەڕی دوژمنان، تاکوو بەسەریدا زاڵ نەبن.
ئەگەر دیتی لەگەڵ جلی زرێ بەنددا، چەکیشی پێبوو، واتە لە فێڵی دووڕوو و شەڕی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت و هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن:
زرێ بەند لەخەودا، زیادی دین و ئیمانە و هەرکەسێ بینی جلی زرێ بەندی پۆشیوە، واتە خودا دەیپارێزێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی زرێ بەند لەخەودا، شەش واتای هەیە.
یەکەم: گەورەیی. دووەم: پشت و پەنا. سێیەم: هێز و توانا. چوارەم: ماڵ و سامان. پێنجەم: ژیان. شەشەم: زیادی دین و ئیمان.
هەروەها زرێ بەند لەخەودا، هاودەمی خەڵکە.

تعليقات