خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەورات:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک دیتی تەوراتی دەخوێندەوە، واتە لەلایەن کەسی شکۆدارەوە هێز و توانا پەیدا دەکات.
ئەگەر دیتی بە ڕواڵەت تەوراتی دەخوێندەوە، واتە رقی لە کەسێک دەبێتەوە و بەسەریدا زاڵ دەبێت و ئاواتەکەی دێنە دی. ئەگەر بینی کەسێکی فێری تەورات دەکرد، واتە لەلایەن ئەو کەسەوە، خێر و قازانجی پێدەگات.
Comments
Post a Comment