خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەوقی مل-ملوانکە-بازنەیەکە دەخرێتە مل:

خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەوقی مل-ملوانکە-بازنەیەکە دەخرێتە مل:
ئەگەر لەخەویدا بینی تەوقی ئاڵتوون یان زیوینی لە ملدا بوو، ئەوا بەقەدەر نرخەکەیان، دەسەڵات و ویلایەتی دەست دەکەوێت و بە ویژدان دەبێت.
ئەگەر تەوقی ئاسنینی لە مل بوو، نیشانەی خراپی دین و ئیمانەکەیەتی.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی تەوقی لە مل بوو، نیشانەی ئەوەیە بە درۆ کاری بانگخوازی دەکات.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر تەوقی زێڕینی دیت، نیشانەی دەسەڵات و ویلایەتە.
ئەگەر مسین یان ئاسنین بوو، ئەوا لەگەڵ کەسێکدا، دژایەتی و ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی تەوقی مل لە خەودا، سێ واتای هەیە.
یەکەم: حەجکردن. دووەم: دەسەڵات و ویلایەت. سێیەم: دژایەتی و ناکۆکی و غوڵام و کەنیزەکە.
ئەگەر لە خەویدا بینی تەوقی لە مل بوو، نیشانەی ئەوەیە سەروەت و سامانی لەلایەن پاشاوە پێدەدرێت.

تعليقات