خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەور:

 خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەور:

ئیبن سیرین دەڵێ: تەور لەخەودا، خزمەتکارێکە کە بیەوێ کارێک ئەنجام بدات و ئەگەر کارێکیان پێ سپارد، دەیشێوێنێت و بە ناتەواوی لێی دەگەڕێت تاکوو ئیتر کاری پێ نەسپێرن.
جابری مەغریبی دەڵێ: تەور لەخەودا، نیشانەی پیاوێکی ترسناک و مەترسیدارە.
ئەگەر بەکاری هێنا، واتە پیاوێکی دوو ڕووە و شەڕ و ناکۆکی لە نێوان خەڵکیدا هەڵدەگیرسێنێت.
ئەگەر دیتی تەوری هەیە یان کەسێک پێدا، واتە لەگەڵ پیاوێک بەو تایبەتمەندییەوە دەبنە هاوڕێ.
ئەگەر دیتی تەورەکەی شکا یان لێی ون بوو، واتە کاتی مردنی ئەو پیاوە نزیک بووەتەوە.

تعليقات