خەوننامەی کوردی، بەشی؛ تەخت و تاج:

 خەوننامەی کوردی، بەشی؛ تەخت و تاج:

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی تەخت و تاج لە خەودا، نیشانەی کارێکی گەورە و ماڵ و خواستی زۆرە.
ئەگەر تەختی پاشایەتی بینی ڕازابوویەوە، نیشانەی ئەوەیە گەورەیی و ڕێز پەیدا دەکات.
هەندێک دەڵێن: کارەکەی گەورە دەبێت.
ئەگەر دیتی تەختی پاشایەتی ناشرین و بچووک بوو، واتە پەیڕەوی لە کەسێکی گەورە و خاوەن شکۆ دەکات و ڕێزی لێدەگرێت.
ئەگەر دیتی لەسەر تەختی پاشایەتی هاتە خوارەوە، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.
ئەگەر کەسێ دیتی لەسەر تەخت دانیشتووە و لەسەر تەختەکە هیچ شتێکی لەسەر ڕانەخرابوو، واتە گەشت دەکات.
ئەگەر دیتی لەسەر تەخت نوستبوو و شتێکی بەسەردا راخرابوو، واتە گەورەیی پەیدا دەکات و بەقەدەر نرخی تەختەکە، بەسەر دوژمندا زاڵ دەبێت، بەڵام خۆی لەوە بێ ئاگایە.
ئەگەر دیتی تەختەکەی شکا و کەوتە خوارەوە، ئەوا لە پلەوپایە و گەورەیی دەکەوێت و باری گوزەرانی خراپ دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی تەخت لە خەودا، حەوت واتای هەیە.
یەکەم: گەورەیی و پێگە. دووەم: گەشتکردن. سێیەم: پلەوپایە و ڕێز. چوارەم: بەرزایی و سەربڵندی. پێنجەم: دەسەڵات. شەشەم: رێز و پێگە. حەوتەم: باشتربوونی کارەکان.


تعليقات