خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەرازوو:

 خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەرازوو:

بینینی لە خەودا، حاکم و فەرمانڕەوای دادپەروەرە و تەرازووی ڕاست، داوەری کردنی قازی راست یان وەزیری دادپەروەر دەگەینێ.
ئیبن سیرین دەڵێ: تەرازوو لە خەودا، قازییە.
ئەگەر بینی تەرازووی تازەی هەیە، یان کەسێک پێیدا، واتە قازی و فەقێیەکی ڕەوشت پاک و ئیماندار لەو دەڤەرەدا هەیە.
تای تەرازوو، گوێ و بیستراوەکانی قازییە و ئەو پارە و درهەمانەی کە تێداییە، رق و دوژمنایەتییە کە لە لای قازی دەریان دەبڕێت و بەردەکانی ناو تەرازووەکەش نیشانەی دادپەروەری و ڕاستییە، کە لە نێوان ڕکەبەرەکاندا دەکرێت لە کاتی حکوومەتداریدا.
ئەگەر تەرازووەکە بەجۆرێک ڕاوەستا کە بە دڵی هیچ لایەک نەبوو، واتە قازی، دادوەری دەکات.
ئەگەر دیتی تەرازووەکە راست نەبوو، یان راستی نەدەکرد، واتە قازییەکە راست و بەویژدان نییە و لە حکومڕانیدا بە ئارەزووی خۆی دەکات.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی ستوونی تەرازووەکە شکا، واتە قازی ئەو ناوچەیە دەمرێت.
ئەگەر دیتی تەرازووەکە زیادە، یان کەموکورتی هەیە، واتە دادوەریکردنی قازی، زیادە یان کەموکورتی تێدایە.
جابری مەغریبی دەڵێ: شکاندەوەی تەرازوو بە بارێکدا لە خەودا، دەربازبوونی قازییە لە عەزابی دۆزەخ.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی تەرازووی دوواڕۆژ (قیامەت) لە خەودا، شەش واتای هەیە.
یەکەم: قازی. دووەم: حاکم. سێیەم: فەقێ. چوارەم: دادوەری کردن. پێنجەم: بڕیاری دروست. شەشەم: بڕیاری ناڕاست.
ئەگەر بینی کارە چاکەکانی لە تەرازووی قیامەتدا زیاتر بوو لە کردارە خراپەکانی، واتە بەهەشتی دەست دەکەوێت و لە سزا ڕزگاری دەبێت.
ئەگەر بە پێچەوانەوە خەوەکەی دیت، واتە سزای دۆزەخی لەسەر پێویست دەبێت.

تعليقات