تـــــف کردن لە خەودا!

تـــــف کردن لە خەودا! 

تف ماڵ و توانای پیاوە، ئەوەی بینی تف دەکات ئەوا سووکایەتی کردنە و مرۆڤێک تۆمەتبار دەکات.

ئەگەر بینی تفی لە دیوارێک کرد، ئەوا ماڵ و سامانی لە جیهاد و تێکۆشاندا خەرج دەکات، یان ماڵ و سامانی لە بازرگانیدا بەگەڕ خستووە.

ئەگەر تفی لە زەوی کرد، کێڵگە و پارچە زەویەک دەکڕێ.

ئەگەر تفی لە دارێک کرد پەیمانی شکاندووە، یاخود سوێندی نەبردووەتە سەر.

ئەگەر تفی لە مرۆڤێک کرد، ئەوا تۆمەتباری کردووە.

تفی گەرم، بەڵگەیە لەسەر تەمەن درێژی و تفی ساردیش مانای مردنە.

ئەوەی بینی تفەکەی وشکی کردووە، هەژار دەکەوێت، بێ توانا و بێ دەسەڵات دەبێت.

ئەوەی بینی لیک لە دەمی دێت، ماڵ بەدەست دەهێنێت، پاشان ئەو ماڵە لەدەست دەدات.

ئەگەر بینی ئاوێکی زۆر لە دەمی دێت، گوزەران و بژێوی فراوان دەبێت.

هاتنە دەرەوەی ئاو لە دەمی بازرگان بەڵگەیە لەسەر خێر،

ئەگەر لیک بە لێشاو لە دەمی هات، ئەوا نهێنی خۆی لای دوژمنەکانی باس دەکات.

ئەگەر کەسێک بینی لەگەڵ لیکەکە خوێن لە دەمی دەهات، ئەوا درۆ دەکات.

ئەوەی بینی کەف لە دەمی دێت، بەڵگەیە لەسەر قسە و گوتەی پڕ و پووچ، یان درۆیەکی دروست کردووە.

ئەگەر کەسێک بینی تفەکەی گۆڕاوە، بەڵگەیە لەسەر خراپی حەز و ئارەزووی.

پچڕانی تف لە خەودا، بەڵگەیە لەسەر تەواو بوونی پشوو و ماندوو دەرکردن و خۆشی، یاخود بەڵگەیە لەسەر لەدەست دانی منداڵ و خەم و پەژارە گرتن.

تـــــف کردن لەخەودا!
بۆ دیتنی بابەتەکە وەک خۆی سەردانی تێلێگرامی کوردزانست بکە:
https://telegram.me/kurdzanistnet

#تـــــف_کردن #لەخەودا

تعليقات