خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تلیاک-ماددەیەکی بێهۆشکەر-سیکۆتین:

 خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تلیاک-ماددەیەکی بێهۆشکەر-سیکۆتین:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لە خەودا بینی کە سیکۆتین و تلیاکی دەخوارد، یان هەیبوو، ئەوا بە ئەندازەی ئەو سیکۆتینە، خەم و مەینەتی دەگاتێ.
ئەگەر کەسێک بینی تلیاکی بەهۆی نەخۆشیەوە دەخوارد، واتە دەرد و ئازاری لەکۆڵ دەبێتەوە و کارەکانیشی بە ڕوودا دەکرێتەوە.
ئەگەر بە پێچەوانەوە خەوەکی بینی، نیشانەی خەم و مەینەتی و قەلەقی و کەموکورتییە.
ئەگەر بینی تلیاکی بە کەسێکدا، یان پێی فرۆشت، واتە لایەن ئەوەوە، خەم و مەینەتی بەو کەسەی تر دەگات.
جابری مەغریبی دەڵیت: ئەگەر سیکۆتینی هەبوو و لە ماڵەکەی فرێدایە دەرەوە، یان دای بە کەسێک و خۆی هیچی لێ نەخوارد، واتە لە خەم و مەینەتی ڕزگاری دەبێت.

تعليقات