خەوننامەی کوردی، بەشی؛ توو-تی:

 خەوننامەی کوردی، بەشی؛ توو-تی:


خواردنی تووی شیرین لە خەودا، ڕزق و ڕۆزی شیرینە و خواردنی تووی کاڵ و نەگەیو، خەم و مەینەتییە.
ئەگەر بینی تووی دەخوارد، واتە سەروەت و سامەنەی خۆی بە ڕەنج و زەحمەت دەست دەکەوێت و بەسەر خزم و بنەماڵەکەیدا خەرجی دەکات.
ئەگەر بینی تووی لە درەختەکە دەوەراند و کۆی دەکردنەوە، واتە لەلایەن کابرایەکی چاوچنۆک و بەخیلەوە، بەقەدەر ئەو تووە کە کۆی کردووەتەوە، پارە و سامانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی تووی لەسەر ئاگر دەکوڵاند، واتە پاشایەک پارە و سامانەکەی داگیر دەکات.
ئیبن سیرین دەڵێ: خواردنی تووی شیرین لە کاتی وەرزی خۆیدا، نیشانەی ئەوەیە بەقەدەر ئەوەی خواردیەتی، لە کار و کاسبیەکەی، ڕزق و ڕۆزی دەست دەکەوێت.
ئەگەر ئەم خەوەی لە کاتی پێگەیشتنی توودا دیت، باشترە.
ئەگەر لە کاتی وەرزی خۆیدا نەبوو کە خەوەکەی دیت، نیشانەی خەم و مەینەتییە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی تووی شیرینی دەخوارد، واتە لەلایەن پیاوێکی جوامێرەوە خەڵات و بەخشیشی دەردێتێ.
ئەگەر دیتی گوێدرێژەکەی، یان وڵاخێکی تر تووی دەخوارد، واتە خەمبار و قەلەق دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: توو لە خەودا، سێ واتای هەیە. یەکەم: ماڵ و سامانی دونیایە. دووەم: سوود و قازانجە لە کاسبییەکەی خۆی. سێیەم: شەڕ و هەرایە بەهۆی ژنەوە.

تعليقات