تا ئیستا لە نزیکەوە (شیشۆڵ-فسۆس)ت بینیوە؟

 تا ئیستا لە نزیکەوە (شیشۆڵ-فسۆس)ت بینیوە؟

https://youtu.be/DMRCtF-dTTM
پێناسەیەک لەسەر فسۆس-شیشۆڵ-بەوەرز-مشکەخۆرە:
بەوەرز یان مشکەخۆرە (ناوی زانستی: mustela nivalis) گیانەبەرێکی بچووکی شیردەر و گۆشتخۆرە، لاشەیەکی درێژکۆلی هەیە و دەست و پێ بچووکە، چڕنوکی ھەیە و توانای ھەڵبەزین و دابەزینی بۆ سەردار و شوێنە بەرزەکان ھەیە، ملی درێژکۆلە و دەمی بەرز و پڕ مووە واتە بە (سمێڵ)ە، جۆرەکانی بەوەرز ١٢- ٤٥ سم درێژن. گوێی کورت و خڕ و کەوانەیە، ڕەنگی مووی پشتی قاوەیی سوورباوە، ژێر مل و سکی سپیە، ھەندێکیان خۆڵە مێشیە، کلکی تووکنە و لە کلکی سمۆرە بچووکتر و کورتترە و کۆتاییەکەی ڕەشە، فەروی ھەندێکیان بە زستانان بە تەواوی سپی دەبێت بە تایبەت ئەو جۆرانەی کە لە شوێنە کوێستان و بەفراویەکاندا دەژین، (ڕەنگەکانیان بە پێ شوێن و ژینگە گۆڕانکاریان بەسەردا دێت) واتە تایبەتمەندی ئەم ئاژەڵە بەستراوەتەوە بە ناوچەکەی خۆیەوە، بۆیە ڕەنگەکانیان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە.
هەندێک لە ناوەکانی تری ئەم گیانلەبەرە لە کوردستان:
دەڵەک، بونکا، دەرەک، سەرهەڵکەنە، رسق، مووش خورما، بانگ بانگ، بۆگرز، خورما چەچان.










بۆ دیتنی بابەتەکە وەک خۆی سەردانی تێلێگرامی کوردزانست بکە:

https://telegram.me/kurdzanistnet

#دەڵەک #بونکا #دەرەک #سەرهەڵکەنە #رسق #مووش_خورما #بانگ_بانگ #بۆگرز #خورما_چەچان

تعليقات