خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پەنیر:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پەنیر:



ئبین سیرین دەڵێ: پەنیر لە خەودا، ئەگەر وشک بوو، سەروەت و سامانێکی کەمە، کە لە گەشتکردندا بە دەست دێت و پەنیری تەڕیش، سەروەت و سامانی زۆرە، کە لە ناوچە و شوێنی خۆیدا بە دەستی دێنێ.
جابری مەغریبی دەڵێ: پەنیری تەڕ، ڕزق و ڕۆزییە، کە بە ئاسانی پەیدا دەبێت و وشکیش گەشتکردنە لە گەڵ سوودێکی کەم.
ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی نانی بە پەنیرەوە دەخوارد، واتە لە گەشتێکدا ماڵ و سامانی بە خەم و مەینەتی دەست دەکەوێت و هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: تووشی شتێک دەبێ، بەڵام زوو لێی دەرباز دەبێت.

تعليقات