لە ٢٧ی ئەم مانگەوە هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان دەوەستێت:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى ١٢ى ئاماده‌یى ده‌ستپێده‌كات و به‌و هۆیه‌وه له ڕۆژانى تاقیكردنه‌وه هێڵەکانی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێک ده‌وه‌ستێت.
له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به هۆى هاتنه پێشه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى نیشتمانى كه ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو ( ٢٧/ ٠٦ / ٢٠٢٢) ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و ڕۆژانه‌ى تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له كاتژمێر (٠٦:٣٠) تاکوو (١٠:٣٠)ی بەیانی سه‌رجه‌م هیڵه‌كانى ئینتەرنێت دەوەستێندرێن".
ئەو بڕیارە رێگرییە لە ئاشکرابوونی پرسیاری تاقیکردنەوەکان و بۆ ئەم مه‌به‌سته سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى ئینته‌رنێت ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی ئەم ڕێنمایانە بن.
ا
تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى ١٢ ى ئاماده‌یى ٢٧ى ئه‌م مانگه ده‌ست پێده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ى یه‌ک مانگ و تا ٢٧ى مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن كه قوتابییان جگه له پشووى جه‌ژنى قوربان كه دەکەوێتە ناو كاتى تاقیكردنه‌وه‌كان و ده‌بێته پشوو، هه‌فته‌ى دوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
Comments
Post a Comment