خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەژنۆ–چۆک:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەژنۆ–چۆک:


ئیبن سیرین دەڵێ: لە ڕاستیدا ئەژنۆ لە خەودا، بژێوی و گوزەرانی بینەری خەوەکەیە.

ئەگەر دیتی ئەژنۆی شکاوە، واتە کارەکەی شکست دێنێت و بێ ڕەونەق دەبێت.

ئەگەر دیتی ئەژنۆی گەورە و ئەستوور بووە، واتە کارەکەی و گوزەرانی ژیانی فراوانتر دەبێت.

ئەگەر دیتی بە ئەژنۆ دەڕۆیشت بە ڕێگادا، واتە کار و گوزەرانی کەم و لاواز دەبێت.

ئەگەر دیتی کڵاوەی ئەژنۆی شکاوە، واتە کارەکەی تێک دەچێت و دەست لە خەڵک پان دەکاتەوە.

ئەگەر دیتی کڵاوەی ئەژنۆی کەوت، واتە ئەو دەستمایەی کە ماویەتی، لە دەستی دەدات.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەژنۆ لە خەودا، کار و کاسبی و بژێوی ژیانی خەڵکە و هەرچەندە پتەوتر و قایمتر بێ، کار و کاسبیەکەشی باشتر دەبێت، ئەگەریش سست و لاواز بوو، لێکدانەوەی بە پێچەوانەوەیە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەژنۆ لە خەودا، کار و کاسبی و هەوڵی خەڵکە و هەر زیادی و کەموکورتییەک لە ئەژنۆدا هەبوو، لێکدانەوەکەی بەو شێوەیە کە باسمان کرد.





تعليقات