خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەژدیها:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەژدیها:


ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی ئەژدیها لە خەودا، دوژمنی گەورە و بەهێز دەگەینێ.

ئەگەر بینی ئەژدیهایەکی هەبوو، واتای ئەوەیە لەگەڵ بازرگانەکاندا پەیوەندی دروست دەکات و دەبێتە بازرگان.

ئەگەر لەگەڵ ئەژدیهادا دەستە و یەخە بوو و جەنگی لەگەڵ دەکرد و بەسەریدا زاڵ بوو، ئەوا لەگەڵ دوژمندا شەڕ و دوژمنایەتی پەیدا دەکات و لە ئەنجامدا دوژمنەکەی زیز دەکات.

ئەگەر بینی ئەژدیهای کوشت و گۆشتەکەی خوارد، واتە بەسەر دوژمندا سەردەکەوێت و ماڵ و سامانی لێ وەردەگرێت و خەرجی دەکات.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی ئەژدیها ئەوی خوارد، واتای ئەوەیە لە دوژمنەکەی دەترسێ کە لەناوی بەرێت.

ئەگەر بینی لەسەر پشتی ئەژدیها دانیشتبوو و ئەژدیهاکەش فەرمانبەر و ئەڵقە لە گوێی ببوو، ئەوا دوژمنێکی گەورە دەبێتە فەرمانبەر و ئەڵقە لە گوێی ئەو و کارەکانی ڕێک و پێک دەبنەوە.

تعليقات