لە ئەنجامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەلاتی کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵان گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٠ی ژوئیەی ٢٠١٩)، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بەرزاییەکانی بەربەزین، هەڵگورد و کێلەشینیان لە هەرێمی کوردستان تۆپباران کردووە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا کچێک بە ناوی ”زەیتون قادر“ ١٨ ساڵ گیانی لەدەستداوە و دوو برای دیکەشی بەسەختی برینداربوون.
سێ کەس لە قوربانییەکان ئەندامی خێزانێک بوون و گوللە تۆپێک لە نێو خانووەکەیان کەوتووە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە حیزبە کوردستانییەکان هەتا ئێستا هیچ زیانێکیان نەبووە. تۆپباران درێژەی هەیە و فڕۆکە بی فڕۆکەوانەکانی ئێرانیش بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەخولێنەوە.
ئەو تۆپبارانە دوای کوژرانی سێ ئەندامی سوپای پاسداران لە پیرانشار و هەڕەشەی سوپای پاسداران لە حیزبە کوردستانییەکان ئەنجام دراوە.


تعليقات