خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەبرۆ–برۆ:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەبرۆ–برۆ:


ئیبن سیرین دەڵێ: برۆ لە خەودا نیشانەی ئیمانە.

ئەگەر بینی برۆیەکانی تەواو بوو و هیچ کەموکورتییەکیان نەبوو، ئەوا جوانییەکانی ئایین و بیروباوەڕەکەی تەواو و کامڵە، ئەگەر بینی برۆیەکانی هەڵوەرین، بە پێچەوانەوە لێک دەدرێتەوە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی برۆی نەبوو، یان مووی برۆیەکانی هەڵوەریبوون، واتە بانگەواز بۆ شتێک دەکات، کە لەو شتەوە بەدناوی بۆ دەمێنێتەوە، ئەگەر بەپێچەوانەوە خەوەکە ببینێ، ئەوا لەو شتەوە بەدناوی بەدەست ناهێنێ، ئەگەر بە پێچەوانەی ئەوەوە خەوەکە ببینێ، واتە شتێک دەکاتە ئامانج، کە بە هۆیەوە ناوبانگ و چاکەی ئایینی بەدەست دێنێ.

ئەگەر بینی برۆیەکانی سپی ببوون، زانست و سەربەستیەکەی زیاتر دەبێت و بەڵام ماڵ و داراییەکەی کەم دەبێتەوە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر برۆیەکەی خۆی، بە هەڵوەریوی بینی و ئەوی تریانی بە هەڵکێشراوی بینی، واتای ئەوەیە لە ماڵ و دارایی و پلە و پایە دەکەوێت و کەموکورتی تێدەکەوێت، هەندێک گوتوویانە کە نیشانەی کەموکورتییە لە جوانی بیروباوەڕی ئەو کەسەدا.



تعليقات