بەشی بیستەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ جینۆسایدکردنی بارزانییەکان:

لە دووای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان عێراق–ئێران، ڕژێم لە زۆربەی بەرەکانی شەڕدا شکستی دەخوارد، بە تایبەتی لە بەرەکانی شەڕی کوردستان، ئەمە لە لایەک، لە لایەکی تر بەشداری نەکردنی کورد لە ڕیزەکانی سوپای عێراق و بەشداری نەکردنی گەنجانی کورد لە (شەڕی قادسیە) و چوونە ڕیزی پێشمەرگە، بۆ ڕژێم بووبە بارگرانییەکی گەورە لە کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەکە، بەتایبەتی لە دووای شکستەکانی سوپای عێراقی داگیرکەر لە بەرەکانی حاجی ئۆمەران، بۆ ڕژێم بووە بیانۆیەک بۆ تۆڵە سەندنەوە لە کورد بەگشتی و بارزانییەکان بەتایبەتی، کە گوایە هاوکاری سوپای ئێرانی داگیرکەریان کردووە، بۆ داگیرکردنی ناوچە سنووریەکانی بەرەی حاجی ئۆمەران.

لە تەمووزی ساڵی ١٩٨٣ی.ز، ڕژێم بە هێزێکی گەورە کە پێکهاتبوو لە دەزگا ئەمنییەکان و گاردی کۆماری، گەمارۆی هەردوو کۆمەڵگەی (قودس و قادسیە)یدا لە شارۆچکەی قوشتەپە، کە بارزانییەکانی تێدا نیشتەجێی ببوون، دەستیکرد بە گرتنی نێرینەی تەمەن (١٥) ساڵان تاکوو پیرەمێردی (٩٠) ساڵان، ڕاپێچی ناو پاسی پەردە پۆشکران و بەرەو شوێنی نادیار گواسترانەوە.

لە مانگی ئابی هەمان ساڵ، پەلاماری کۆمەڵگە زۆرەملێیەکانی (بەحرکە و هەریر و دیانە)ی دا و نێرینەکانیان دەستگیرکرد و بە پاسی گەورە بەرەو باشووری عێراق ڕەوانە کران.

لە مانگی تشرینی یەکەم، دووبارە هەڵیان کوتایە سەر هەردوو کۆمەڵگەی (قودس و قادسیە)، بۆ ئەو مێرمنداڵانەی کە جاری پێشتروو دەستگیر نەکرابوون، ئەمجارە هەموویانیان دەستگیر کردەوە.

لەم پەلامارانەی گرتن و ڕاوەدوونانەدا، نزیکەی (٨٠٠٠)هەشت هەزار نێرینەی بارزانی بە گەنج و پیر و ساغ و نەخۆشەوە، تەنانەت ئەوانەی کە لە ڕووی دەروونیشەوە تەواو نەبوون دەستگیرکران و شوێنبزرکران و ژن و منداڵەکانیشیان بە بێ سەرپەرشتی و بە ژیانێکی مەرگەساتی لە ئۆردووگاکانیان هێشتنەوە.

بە پێی بەڵگەنامەکان، ئەو پیاوە بارزانیانەی تەمەنیان ١٥ ساڵ بەرەو سەرەوە بوو، بۆ بەغدا گواسترانەوە و ڕەوانەی دادگای بەناو شۆڕش کران، لەم دادگایە بە شێوەیەکی ڕەمەکی حوکمی لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، دوواتر حوکمەکە جێبەجێکرا.

هەرچەندە ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو کەسانە کرابوون بێ بنەما و نادرووست بوون، بەڵام بە دادگاییەکی ڕووکەشانە سزای مەرگیان بەسەردا سەپێندرا، هەندێکیشیان پاش گرتنیان گواسترانەوە بۆ خوارووی عێراق، ڕەوانەی پارێزگای موسەنا واتە (سەماوە)کران، لە ئۆردووگاکانی (ئەبوجد و ئەلیە)دا دەسبەسەرکران، ئەم شوێنە (٤٥) کم لە سنووری سعوودیەوە دوورە، ناوچەیەکی بیابانی و لماوییە.

زیندە بەچاڵکردن:

بارزانییەکان بە شێوازی جیاجیا زیندە بەچاڵکران، بەپێی ڕاسپاردەکانی بەڕێوەبەری ئەمنی گشتی، لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی ١٩٨٣ی.ز فەرمانی لە سێدارەدان بەسەر بەشێکیاندا جێبەجێکرا و (١٦) شازدە دۆز بۆ (٦٦٧-شەش سەد شەست و حەوت) کەس ڕێکخرا و حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دراوە و بەشەکانی دیکەش بە شێوازی جۆاروجۆر لە بیابانی (بوسەیە) لە باشووری ڕۆژئاوای عێراق زیندە بەچاڵکران.

لە دووای ڕووخانی ڕژێم لە ساڵی ٢٠٠٣ی.ز، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ی.ز بە ڕێوەڕسمێکی شایستە، تەرمی (٥١٣-پێنج سەد و سێزدە) کەس، کە لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی بیابانی بوسەیە زیندە بەچاڵکرابوون، گەڕێندرانەوە زێدی باب و باپیرانیان لە نزیک بارزان و دووبارە بە خاک سپێردرانەوە.

تعليقات