بەشی سی و چوارەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئوستورلاب(usturlab)-ئامێرێک بۆ پێوانی بەرزی ئەستێرەکان:

بەشی سی و چوارەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئوستورلاب(usturlab)-ئامێرێک بۆ پێوانی بەرزی ئەستێرەکان:


ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئوستورلاب لە خەودا، یارانی سوڵتانی وڵاتە و گەورەیی و شکۆیە.

ئەگەر بینی ئوستورلابی هەبوو، یان لە کەسێکی کڕی، یان کەسێک پێیدا، واتای ئەوەیە دەبێتە یاوەری سوڵتانی وڵات و سەروەری گەل و هۆزێک.

ئەگەر بینی ئوستورلابی ئەو کەسە ون بوو یان شکا، واتای ئەوەیە پێگە و پلە و پایەکەی کەموکورتی دێنێ.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی لە ئوستورلابدا سەیری ئاسمانی دەکرد، واتای ئەوەیە سەرقاڵی کارێکی سوڵتان یان ئامێرەکانی سوڵتان دەبێت و خێر و سوودیان لێ دەبینێ.

هەروەها هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: ئوستورلاب لە خەودا، پیاوێکی باوەڕپێنەکراو و ناجێگیرە و لەسەر کارەکانی پابەند نابێت.



تعليقات