بەشی سی و دووەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، یەک نوتفەی ژن لە بەرانبەر ملیۆنەها (تۆوی-توخمی) پیاودا!!

بەشی سی و دووەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، یەک نوتفەی ژن لە بەرانبەر ملیۆنەها (تۆوی-توخمی) پیاودا!!


لە کاتی (جووت بووندا-ئاوێزاندا) ڕێژەیەکی زۆری مەنی یان سپێرم لە ناو ئەندامی جووت بوون و دەورووبەری منداڵدانی ژندا دەڕژێت کە ئەندازەیان لەهەر مەنی ڕشتنێکدا (٣تاکوو٣،٥ ) سانتی مەتری سێ جایە.

هەر سانتی مەترێکی سێ جاش نزیکەی (١٠٠) ملیۆن (تۆوی-توخمی) زیندووی پیاوی تێدایە، سەرەڕای ئەوەش لەهەر (جووت بوونێکدا) نزیکەی (٣٠٠ –٣٥٠) ملیۆن (تۆو-توخم) لە ژووری ئەندامی جووت بوون و دەورووبەری منداڵداندا دەڕژێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێلکۆکە کە نوتفەی ژنە لە یەک دانە زیاتر نییە، لەبەر ئەوە بۆ کرداری پیتان لەو هەموو مەنییە، یەک (تۆو-توخم) بەسە بۆ دروست بوونی منداڵ!!

(کۆرپەڵە ناسی لە زانستی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەربێت، بەو شێوەیە باس کراوە (هەر یەکێک لە ئێوە خوا دروستی دەکات و بۆ ماوەی (٤٠) ڕۆژ لە زگی دایکیدا دەیهڵێتەوە، کە سپێرمی پیاو تێکەڵی هێلکۆکەی ژن بوو بە شێوەی مەنی دەمێنێتەوە ئینجا دەبێتە پارچە خوێنێکی مەیو بۆ ماوەی (٤٠) ڕۆژی تر، ئینجا (٤٠) ڕۆژی تریش بە شێوەی پارچە گۆشتێک دەمێنێتەوە، ئینجا خوای گەورە گیان بە بەر کۆرپەڵەدا دەکات، ئینجا لە دوای (٤٢) ڕۆژ نەخشی ئاشکرای منداڵەکە دەکێشرێت، لەبەر ئەوە لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە دەرمان خواردن بۆ فڕێدانی کۆرپەڵەی ناو زگ لە دوای (٤٢) ڕۆژ حەرامە).(١)

(١) ڕوون کردنەوەی چل حەدیسەی پێغەمبەر (د.خ) ئیمامی نەواوی پوختەکردن و لێ زیادکردنی عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز هەرتەلی.



تعليقات